Erbil 23°C ھەینی 27 ئەیلوول 00:42

داعش سەرۆک ھۆزێکی عوبێدی لە لە پارێزگای سەڵاحەددین کوشت

کوردستان TV
100%

پارێزگای سەڵاحەددین، عەممار جەبر رایگەیاند کە سەرۆک ھۆزی عوبێد، مەجید عوبێدی لە پارێزگای سەڵاحەددین باکووری عێراق، لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە کوژراوە.

عەممار جەبر لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە کە ژمارەیەک تیرۆریستی داعش، ھێرشیانکردووەتە سەر ماڵی سەرۆکھۆزی عوبێد، مەجید عوبێدی لە ناوچەی عیس رۆژھەڵاتی پارێزگای سەڵاحەددین.

ئاماژەی بەوەیشداوە کە لە میانی ھێرشەکەدا، شەڕ و پێکدادان لە نێوان پاسەوانی مەجید عوبێدی و تیرۆریستەکانی داعش روویداوە و گوتی: "لە ئاکامی ھێرشەکەدا، مەجید عوبێدی و تیرۆریستێکی داعش کوژراون".

پارێزگای سەڵاحەددین، عەممار جەبر راشیگەیاندووە کە تیرۆریستانی داعش، ھەوڵدەدەن رەوشەکە بۆ تێکدانی سەقامگیری پارێزگای سەڵاحەددین بقۆزنەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.