Erbil 23°C ھەینی 27 ئەیلوول 00:43

بارسێلۆنا راگه‌یاندراوێکی بڵاوکرده‌وه‌

کوردستان TV
100%


یانه‌ی بارسێلۆنا بڵاویكرده‌وه‌، مارك ئه‌ندرێ تیرشتیگنی ئه‌ڵمانی و گۆڵپارێزی یانه‌كه‌ له‌ شاری مالمۆی سوید نه‌شته‌رگه‌ری له‌ ئه‌ژنۆی راستی بۆ كراوه‌.
 له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ ئاشكرای كرد كه‌‌ تیرشتیگنی ته‌مه‌ن بیست ونۆ ساڵ له‌ ژێر چاودێری و سه‌رپه‌رشتی دكتۆر هاكان ئه‌لفریدسۆن و پزیشكیانی یانه‌ی به‌رسه‌لۆنا نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ی بۆ كراوه‌، به‌ڵام كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یاریگاكان په‌یوه‌سته‌ به‌ زوو چاكبونه‌وه‌ی برینی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ی، ‌ئێستاش گۆڵپارێزه‌كه‌ له‌ قۆناغی چاكبوونه‌وه‌دایه‌.
 جێگای باسه‌ تیرشتیگن بڕیاری ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌ژنۆی ڕاستی بۆ گرنگتربوو له‌ به‌شداربوون له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا كه‌ له‌ یازده‌ی حوزه‌یران تا یازده‌ی ته‌مموزی داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.