وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئانتۆنی بلینكه‌ن له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی خۆی فه‌رمی له تویته‌ر په‌یامێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه. بلینكه‌ن له‌و په‌یامه‌دا باسی له‌وه كردووه كه له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی ئه‌نجامداوه، له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا به هاوتا توركه‌كه‌ی گوتووه كه ئه‌مریكا خوازیاری هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوان توركیا و ئه‌مریكایه.
بلینكه‌ن هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا به چاوشئۆغڵوم گوتووه كه مافی مرۆڤ، ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان و دیموكراسی له توركیا بۆ ئه‌مریكا گرنگن و پێویسته توركیا رێزیان لێ بگرێت و پێشێلیان نه‌كات.
ناوبراو هه‌روه‌ها باسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و یونانشی كردووه و نووسیویه‌تی: به هاوتا توركه‌م گوتووه كه ئه‌مریكا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یه توركیا سیاسه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر به یونان بگۆڕێت و ده‌ست به پڕۆسه‌یه‌كی سازنده له‌گه‌ڵ یوناندا بكات.
ئه‌رده‌لان گۆران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.