سه‌رۆككۆماری فره‌نسا ئیمانۆئێل ماكڕۆن له‌میانی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ سكرتێری گشتی ناتۆ كه بۆ گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر لووتكه‌ی ناتۆ سه‌ردانی فره‌نسای كردوه، ره‌خنه‌ی توندی له توركیا كردووه و داوای له ناتۆ كردووه كه ئه‌ندامانی خۆی ئاگادار بكاته‌وه.
ماكڕۆن له‌دیداره‌كه‌دا باسی له‌وه كردووه كه پێویسته هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی ناتۆ رێز له یاسا و ریسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بگرن و پابه‌ندی رێككه‌وتننامه‌ی جیهانییه‌كان بن.
ماكڕن هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی هه‌ندێ له وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ ئه‌و یاسا و ریسایانه پێشێل ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌یش زه‌ره‌ر و زیانی زۆر گه‌وره‌ی بۆ به‌ره‌ژوه‌ندییه‌كانی ناتۆ و ئه‌ندامانی دیكه‌ی ناتۆ هه‌یه.
ماكرۆن به سكرتێری گشتی ناتۆی گوتووه كه توركیا له سووریا، رۆژهه‌ڵاتی به‌حری سپی و لیبیا و چه‌ندین وڵاتی دیكه پێچه‌وانه‌ی رێككه‌وتن و ریساكانی ناتۆ هه‌ڵسووكه‌وت ده‌كات بۆیه پێویسته ناتۆ له‌م چوارچێوه‌یه‌دا سیاسه‌تێكی روون و توند به‌رامبه‌ر به توركیا په‌یڕه‌و بكات.
ئه‌رده‌لان گۆران
ماکڕۆن له ناتۆ گله‌یی له تورکیا ده‌کات
لووتكه‌ی ناتۆی له مانگی حوزه‌یراندا ئه‌نجام ده‌درێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.