Erbil 16°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 17:41

 باری ته‌ندروستی هونه‌رمه‌ندی ناودار خه‌لیل یابه‌ ناجێگیره‌

کوردستان TV
100%

هونه‌رمه‌ندی به‌ئه‌زموونی كوردستان له‌  بواری  دراما و شانۆ،خه‌لیل یابه‌ كه‌ریم  باری ته‌ندروستی باش نییه‌ و تووشی نه‌خۆشی كۆرۆنا بووه‌ .

هونه‌رمه‌ند خه‌لیل یابه‌ ، زیاتر له‌ (50) ساڵه‌ خزمه‌ت به‌ بواری هونه‌ری كوردی ده‌كات ،ناوی ته‌واوی (خه‌لیل یابه‌ كه‌ریم) ه‌" ساڵی 1938 له‌ ناحیه‌ی گوێڕ سه‌ر به‌ شاری هه‌ولێر له‌دایك بووه‌" خوێندنی سه‌ره‌تایی له‌ گوێڕ و ناوه‌ندی له‌ هه‌ولێر و خانه‌ی مامۆستایانی سه‌ره‌تایی له‌ موسڵ ته‌واو كردووه‌" ساڵی 1959 ده‌بێته‌ مامۆستا " یه‌كه‌مجار له‌ گوندی (سۆربه‌ش) پاشان (گوێڕ) وانه‌ ده‌ڵێته‌وه‌" ساڵی 1971 ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ هه‌ولێر" له‌ په‌نجاكان ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه‌" بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداری ته‌مسیلی (ده‌ره‌به‌گ و شوان) كردووه‌" مامۆستا خه‌لیل یابه‌ په‌رۆشی وه‌رزش بووه‌ به‌ تایبه‌تی (هه‌ڵگرتنی قورس و له‌ش جوانی"

 ناوی هه‌ندێ له‌ كاره‌ هونه‌رییه‌كانی :

ده‌ره‌به‌گ و شوان

وێنه‌یه‌ك له‌ ڕابردوو

قه‌له‌ ڕووته‌

خاڵۆی ڕێبوار

چیڕۆكه‌كانی مام سمایل

گوێزان

بۆره‌ پیاو

هه‌ولێر له‌ ڕابردوو و ئێستادا 1973

سه‌ركه‌وتن

زاوایه‌كی گه‌لحۆ

كۆتی كۆمه‌ڵ

هونه‌ر و ژیان

هه‌ڵه‌ی ده‌رهێنه‌ر

خۆتان بگرن هات

وه‌لی دێوانه‌

قه‌ڵای دم دم

لافاو

هه‌بو نه‌بو

محه‌مه‌د و سێوێ

لاس و خه‌زاڵ

تاپۆ حه‌قی چییه‌

خاتو كڵاو زه‌ر

ترس و ئه‌ڤین

گرێ

ده‌هۆڵچی

بیری ژماره‌ 3

گه‌رده‌لوول (3)

* ونبوه‌كان

 به‌ناوی ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی هیوای زووچاكبوونه‌وه‌ بۆ هونه‌رمه‌ند خه‌لیل یابه‌ ده‌خوازین.

ئا- كامران

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.