Erbil 16°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 17:43

سوپای عێراق کوژرانی ھەشت تیرۆریستی داعشی راگەیاند

کوردستان TV
100%

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژە بەوەدا کە ھێزەکانی سوپا لە میانی ھەفتەی رابردوودا، زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆانیان لە ژمارەیەک ناوچەی عێراق ئەنجامداوە و ھاتووە:"لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، ھەشت تیرۆریستی داعش کوژراون، ھەروەھا 18 حەشارگەیش خاپوورکراون و دەستیش بەسەر ژمارەیەک پارچە چەک ،87 بۆمب و 143 گیلۆگرام لە ماددەی (سی فۆر-دا) گیراون".

بەپێی راگەیەنراوەکە ھەر لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، 81 کەسی داواکراو، دەستگیرکراون.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ گوتەبێژی واین مارۆتۆ، ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش، رایگەیاند کە لە میانی مانگی نیسانی رابردوودا تا ئێستا، 69 بە ناو سەرکردە و تیرۆریستی داعش لە عێراق و سووریا کوژراون.

واین مارۆتۆ تویتێکی بە زمانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی بڵاوکردەوە و تیایدا نووسیوویەتی: "لە میانی مانگی نیسانی رابردوودا تا ئێستا، ھاوبەشەکانمان لە عێراق و سووریا بە پاڵپشتی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، 37 ئۆپەراسیۆنیان دژبە داعش ئەنجامداوە".

راشیگەیاندووە: "لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، 11 بە ناو سەرکردە و 59 تیرۆریستی داعش کوژراون"

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.