Erbil 15°C ھەینی 28 حوزەیران 09:03

سەفین دزەیی لە ڕێگای یٔاژانسی ھەواڵی ریاتازە بە شێوەی وێبینار لەگەڵ فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی کوردانی سۆڤیەتی جاران و بەشێک لە یٔەندام پەرلەمانە کوردەکان کۆبووەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هەینی ٢١/٥/٢٠٢١ بەڕێز سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕێگای ئاژانسی ھەواڵی ریاتازە، بە شێوەی وێبینار، زیاتر لە دوو کاتژمێر لەگەڵ فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی کوردانی سۆڤیەتیجان و بەشێک لە ئەندام پەرلەمانە کوردەکان و رادیۆی یەریڤان و تەلەفزیۆنی یەکبوون بە ئامادەبوون نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە رووسیا بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ کۆبووەوە.

یەکمجارە لە ڕێگای وێبینار بەرپرسێکی حکومەتی هەرێم (ھەولێر ، مۆسکۆ، ئەڵماتە، بیشکێک، یەریڤان، باکۆ و تەبلیس) کۆدەکاتەوەو، لەدوایین رەوشی سیاسی و ئابووری و کەلتوورو ڕۆشنبیریان لەگەڵدا تاوتوێ دەکات.

لە سەرەتای وێبینارەکەدا سەفین دزەیی سڵاوو ڕێزی تایبەتی خەڵکی ھەرێمی کوردستان  و (سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران)ی گەیاندە ئامادەبووان و تەواوی کوردانی سۆڤیەت.

ئاماژەی بە دڵسۆزی و ھەستی نیشتیمان پەروەری کوردانی سۆڤیەتی جاران کرد لە رابردوو و ئێستاشدا. وێنەیەکی ساڵی ١٩٨٩ پاریسی خۆی و بەڕێز پرۆفیسۆر نادر نادرۆڤی نیشانی ئامادەبواندا کە بەشداری کۆنفرانسی پاریسیان کردبوو بە ناوی کوردەوە.

جەختی لە بوونی پەیوەندی بەردەوام و درێژخایەن کردەوە لەگەڵ کوردانی سۆڤیەت. دواتر کورتەیەکی لە مێژووی سیاسی و دیپلۆماسی کورد و ھەرێمی کوردستانی لە سەردەمی شۆڕش و بزوتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان و سەردەمی کوردستانی ئازاد و ئەمڕۆی ھەرێمی کوردستان پێشکەش بە بەشداربووان کرد. ئاماژەی بە زۆر ھەوراز و نشێوو و گەنگەشەی سیاسی و سەربازی و ئابووری کرد لە بەردەم کورد و ھەرێمی کوردستان تا گەیشتۆتە ئەم قۆناغە.

دواتر دەرگای پرسیار و گفتوگۆ لە لایەن بێڵا ستورکی پێشکەشکاری دیار و بە ناوبانگی کوردانی سۆڤیەتی جاران بە رووی بەشداربواندا کرایەوە.

زۆر بابەتی گرینگ و ھەنوکەیی خرانە بەرباس و گفتوگۆ. بەڕێز سەفین دزەیی وەڵامی زۆربەی پرسیار و تێبینیەکانی ئامادەبووانی دایەوە، لە ھەمان کاتدا بەڵێنی پێدان کە تەواوی پێشنیارەکانی ئامادەبووان بەهەند هەڵبگرن و کاری لەسەر بکەن.

ئەم وێبینارە بووە جێگای خۆشحاڵی ھەموو لایەک، بە تایبەتی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆنترین و گەورەترین دیاسپۆرای کوردی کە چەندین ساڵە لە دەرەوەی زێدی باوب و باپیرانیاندا دەژین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.