زانایان گەشەیان بە چارەسەرێك داوه كە لە توانای دایە نهوهد و نۆ پۆینت نۆ لهسهدا ڤایرۆسی كۆرۆنا لەناو سییەكان لەناو ببات و بڕیارە ساڵی دوو ههزارو بیست و سێ بەردەست بێت.
ماڵپەڕی روسیا ئەلیەوم بڵاویكردووەتەوە، تیمێكی زانایان لە پەیمانگای تەندروستی ئوسترالی و ناوەندی شاری هیوای پزیشكی نیشتمانی لە ئەمریكا ئاشكرایانكردووە، دەتوانرێت بە بەكارهێنانی تەنی نانۆیی رێژەی ئەو ڤایرۆسە كۆرۆنایەی لە جەستەی توشبووان دایە كەمبكرێتەوە.
روونیشكراوەتەوە، چارەسەرەكە لەسەر ئاژهڵی مشك تاقیكراوەتەوە و سەركەوتوو بووە، بەڵام تائێستا لەسەر مرۆڤ تاقی نەكراوەتەوە و پێشیان وانییە كە تا دوو ساڵی تر ئەو چارەسەرە بەردەست بێت، چارەسەرەكە دژە ڤایرۆسە و راستەوخۆ بۆ چارەسەری كۆرۆنا بەكاردەهێنرێت.
لای خۆیەوە پرۆفیسۆر كیڤن مۆریس كاراكتهری سهرهكی لە دۆزینەوەی چارەسەرەكەدا باسی لەوەكردووە، ئەو چارەسەرە بۆ هەموو ڤایرۆسەكانی كۆرۆنایە وەك سارس و كۆڤید نۆزده و هەر گۆڕانكارییەك لە داهاتووشدا لەو ڤایرۆسانە روودەدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.