هونه‌ر حه‌مه جه‌زا كوڕی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد حه‌مه جه‌زا چه‌ند گۆرانیه‌كی باوكی به‌ناونیشانی "ئاوێته‌یه‌ك له ئه‌وینی حه‌مه جه‌زا" بڵاوكرده‌وه..
به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ گروپی موزیكی لوڕ ئه‌م كلیپه نوێیه به‌رهه‌م هێنراوه كه كاری موزیك و دابه‌شكردنی هونه‌رمه‌ند نزار زێوێی كردوویه‌تی و كاری كلیپی ڤینۆ پرۆداكشنه.
گۆرانییه‌كانی ئه‌م به‌رهه‌مه كورته‌ی پێنج گۆرانی هونه‌رمه‌ند حه‌مه جه‌زایه كه بریتین له ( شیلانه كه هۆنراوی حه‌مه جه‌زا و ئاوازی رزگار خۆشناوه) ، (بیبی خانم ، هۆنراوه‌ی عه‌باسی كه‌مه‌ندی و ئاوازی ئازه‌رییه) ، ( به‌له‌نجه هۆنراوه‌و ئاوازی فۆلكلۆر) ، ( كه‌ژاڵ ئاواز و هۆنراوه‌ی فۆلكلۆر) ، ( كۆڵانی ته‌نگه‌به‌ر ئاواز و هۆنراوه‌ی فۆلكلۆر.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.