Erbil 19°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 07:21

بەندکراوێکی کورد لە بەندینخانەدا لە ژێر ئەشکەنجەی هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی ئێران گیانی لە دەست دا

کوردستان TV
100%

 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌: دوێنێ دووشه‌مه‌ 17 - 5 - 2021 ، بەندکراوێکی كورد  بە ناوی “ئەمیر ڕەزایی” خەڵکی ئورمیە بە هۆی ئەشکەنجە هێزە ئەمنییەکانی ئێرانه‌وه‌ له‌ بەندینخانەی ناوەندیی ئورمیە لەهۆش خۆی چووه‌  و دوای گواستنەوەی بۆ به‌شی ته‌ندروستی به‌ندینخانه‌كه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

هه‌نگاو رایده‌گه‌ێنێت:  ئەمیر ڕەزایی 10 ساڵ پێش بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە مادده هۆشبەرەکان دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای 20 ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو و لە بەندی 14ی بەندینخانەی ئورمیە ڕاگیرابوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه‌به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه‌، ئەمیر ڕەزایی ڕۆژی یەکشەممە دوای تێکهەڵچوونێکی نێوان بەندکراوانی بەندی 14 بۆ بەندی قەرەنتینە گوازراوەتەوە و لەوێ لەلایەن 4 کەس لە هێزە ئەمنییەکانەوە ئەشکەنجە کراوە.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.