Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 13:58

نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان: حکومه‌تی هەرێم پابەندی خۆی بە پێوەرە سەرەکییەکانی دیموکراسی دووپاتدەکاتەوە

کوردستان TV
100%

نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حكومه‌تی هەرێمی كوردستان راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ و رایده‌گه‌ێنێت: حكومه‌تی هەرێمی کوردستان پابەندی خۆی بە پێوەرە سەرەکییەکانی دیموکراسی دووپاتدەکاتەوە

 له‌راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: لە 11ی ئایاری 2021، جینین هینەس-پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی (SRSG) و سەرۆکی نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق(یونامی)، کورتەباسێکی دەربارەی دوایین پەرەسەندنەکانی ئەو وڵاتە پێشکەش بە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد و تێبینی ڕێکخراوەکەشی لەو بارەیەوە
باس کرد.

نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حكومه‌تی هەرێمی كوردستان راشیده‌گه‌ێنێت: نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژە دەکات بە پرسی بەرزبوونەوەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاودەم لەگەڵ هەڵمەتی کوتان، پێویستی چاکسازی ڕیشەیی لە کەرتی نەوت، پەسەندکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی، تێپەڕاندنی سەرکەوتووانەی یاسای ڕزگاربووانی ئێزدی کە ئەو تاوانە دڕندەیەی بەرامبەر کچان و ژنانی ئێزدی
دەکرێت بە تاوانی نێودەوڵەتی دەناسێنێت ، و ئەگەری هاتنە بەردەمی کۆسپ بۆ هەڵبژاردنێکی دادپەروەرانە.
هەروەها نوێنەری تایبەت ئاماژەی بە دەستپێشخەری حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد بۆ بانگێشتی نەتەوە یەگکرتووەکان وەک نێوەندگیر لە گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر شەنگال و کەرکوک.

هه‌روه‌ها له‌به‌شێگی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌داهاتووه‌: حکومەتی هەرێمی کوردستان میدیای ئازاد بە کۆڵەگەیەکی گرنگی حوکمڕانی و توخمێکی بنەڕەتی دیموکراسی دەزانێت. ئێمە شانازی دەکەین کە کوردستان میدیای ئازاد و بێ بەندوباوی هەیە، و نموونەی بەرجەستەکردنی بەهاکانی ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی ڕاگەیاندنە لە ناوچەکە.

دووپاتیدەکەینەوە کە دادگاکان تەواو سەربەخۆن و سەر بە دەسەڵاتی دادوەرین، کە دەسەڵاتەکانی لە دەستوور جێگیرکراوە و وەک هەر یەکە لە دەسەڵاتەکانی جێبەجێکردن و یاسادانان، سەربەخۆیی خۆی هەیە. هاوکات، حوکمەتی هەرێم دەست لە کاروباری دادگاکان وەرنادات.

له‌كۆتاییدا نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حكومه‌تی هەرێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: حکومەتی هەرێمی کوردستان تەواو پابەندە بە حوکمی یاسا و بە پرۆسەی یاسایی دادپەروەرانە و بێلایەن، و ئازادی ڕاگەیاندن کاری لەپێشینەیەتی. حکومەت لەگەڵ یونامی و نوسینگەی کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤ کاردەکات بۆ دڵنیابوون لەوەی کە هەریمی کوردستان پابەندە بە پێوەرە نێودەوڵەتیەکانی مافی مرۆڤ و ئەو ڕێککەوتننامانەی کە عێراق پەسەندی کردووە.

 

 

شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.