Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 13:59

یه‌کێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی ڕۆبێرتۆ مانچینی تا ساڵی 2026 درێژکرده‌وه

کوردستان TV
100%


یه‌كێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی ڕۆبێرتۆ مانچینی ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیای تا ساڵی دووهه‌زاروبیست وشه‌ش درێژكرده‌وه.
 له‌مباره‌وه‌ گابرێل گرافینا سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا ڕایگه‌یاند كه‌ مانچینی له‌ دوو پاڵه‌وانێتی جامی یۆرۆ و دوو مۆندیالی داهاتوو له‌ ڕاهێنه‌رایه‌تی تیپی نیشتیمانی ئه‌و وڵاته‌ به‌رده‌وام ده‌بێت، گرێبه‌ستی نوێی ڕاهێنه‌ره‌كه‌ش له‌گه‌ڵ یه‌كێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا له‌ دوای مۆندیالی دووهه‌زاروبیست وشه‌ش ته‌واوده‌بێت كه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكاو كه‌نه‌داو مه‌كسیك به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
 جێگای باسه‌ مانچینی ته‌مه‌ن په‌نجاوشه‌ش ساڵ كاری ڕاهێنه‌رایه‌تی له‌ هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانی لاتسیۆ و ئینته‌رمیلان و مانچسته‌رسیتی و گه‌ڵاته‌سه‌رای و زینیت سان پترسبۆرگ كردووه، هه‌روه‌ها ئه‌م ڕاهێنه‌ره‌ له‌ ساڵی دووهه‌زاروهه‌ژده‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیای له‌ ئه‌ستۆیه‌.
 
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.