پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى کەسێکى بەتۆمەتى هێنان و مامەڵە کردن بەچەکى بێ مۆڵەت و کامێراى چاودێرى نهێنى راگەیاند.
ئهمڕۆ سێشهمه 18 - 5 - 2021 بهرێوهبهرایهتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاوی كردهوه: دواى ئەوەى زانیارییان پێ گەیشتوە لەبارەى تۆمەتبارێک کە چەكی نایاسایی و بێ مۆڵەت و كامێرایی چاودێریی نایاسایی هێناوەتە شاری سلێمانی، لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردوە و توانیوانە تۆمەتبارەکە بدۆزنەوە و دەستگیرى بکەن، لەگەڵ دەستگیرکردنیشیدا دەست گیراوە بەسەر چەند چەکێکى بێ مۆڵەت و چەند کامێرایەکى چاودێریدا کە بەنیاز بووە لەناو شارى سلێمانیدا ساغى بکاتەوە.
پۆلیس راشیدهگهێنێت: تۆمەتبارەکە ناوى (م، ع، ح)ە، لەدایكبووی (1977) ە ودانیشتوى قەزاى رانیەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.