Erbil 3°C سێشەممە 07 کانوونی دووەم 05:48

ئه‌مریکا رێگربوو له‌ ده‌رکردنی راگه‌یه‌ندراوێکی ھاوبه‌ش له‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ده‌رباره‌ی قه‌یرانی ئیسرائیل-فه‌ڵه‌ستین

بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كه‌ ھه‌وڵی دیپلۆماتی چڕ به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن
کوردستان TV
100%

چین كه‌ سه‌رۆكایه‌تی خولی مانگی ئایاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی ده‌كات له‌گه‌ڵ ھه‌ردوو ئه‌ندامی كاتیی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ نه‌رویژ و تونس، دوێنێ له‌ دوای سێیه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌، ھه‌وڵێكی نوێیان به‌ ئاراسته‌ی ھه‌نگاوێكی ھاوبه‌ش دا.

ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ ویستی راگه‌یه‌ندراوێكی ھاوبه‌ش كه‌ تێیدا نیگه‌رانی له‌ به‌رامبه‌ر زیادبوونی توندوتیژی له‌ نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین، ھێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر غه‌ززه‌، گیانله‌ده‌ستدانی سڤیله‌كان و ده‌ركردنی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له‌ خانووه‌كانیان ده‌رببڕێت و بانگه‌وازی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان بكات، بڵاوبكاته‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌ له‌سه‌رچاوه‌ دیپلۆماتییه‌كانه‌وه‌ وه‌رگیراون، ئه‌مریكا دووباره‌ رێگربوو له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م ھه‌نگاوه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌.

به‌رپرسه‌ ئه‌مریكییه‌كان، به‌رگریی له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ ھاوبه‌شه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی ئه‌و قه‌یرانه‌ی كه‌ ھه‌یه‌ چاره‌سه‌ر ناكات و جه‌ختیان له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كه‌ "ھه‌وڵی دیپلۆماتی چڕ" به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا له‌گه‌ڵ بنیامین نەتەنیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رايگەیاند، كه‌ پاڵشپشتیی تەواوی راگەیاندنی ئاگربەست دەکات و هه‌روه‌ها جه‌ختیكردۆته‌وه‌ كه‌ ئیسرائیل مافی به‌رگریكردن له‌خۆی هه‌یه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.