وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دووپاتیشی كرده‌وه كه هێشتا ئه‌مریكا به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی توندوتیژی نێوان فه‌ڵه‌ستینی و ئیسرایلییهكانهوه زۆر نیگه‌رانه.
ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی دانیمارك له كۆپنهاگن دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌مریكا له پشتی په‌رده‌وه كۆششی چڕی خستووه‌ته گه‌ڕ بۆ كۆتایی پێ هێنانی توندوتیژی له ناوچه‌ی ناكۆكیی نێوان فه‌له‌ستینی و ئیسرائیلییه‌كان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دووپاتی كرده‌وه كه ئیسرائیل ئه‌و مافه‌ی هه‌یه به‌رگری له‌خۆی بكات و داوای له بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و گرووپه چه‌كداره فهلهستنییهكانیش كرد هێرشه مووشه‌كییه‌كانیان بۆ سه‌ر ئیسرائیل ڕابگرن.
داوای له هه‌موو لایه‌نه‌كانیش كرد خه‌ڵكی سڤیل بپارێزن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئیسرائیل بارگرانییه‌كی دیكهیشیی له‌سه‌ره له‌وه‌ی هه‌وڵ بدات خه‌ڵكی سڤیل نه‌بنه قوربانی.
گوتیشی ئه‌مریكا هه‌ستی به نیگه‌رانی كردووه سه‌باره‌ت به مه‌ترسیی ژیانی ڕۆژنامه‌نووس و كارمه‌ندانی فریاگوزاری ته‌ندروستی و داوای له ئیسرائیل كردووه زانیاری زۆر له‌باره‌ی تاوه‌ری جه‌لا له شاری غه‌ززه پیشكه‌ش بكات كه ئیسرائیل بۆردومانی كرد‌و چه‌ندان نووسینگه‌ی ڕۆژنامه‌نووسی لێ بوو.
گوتیشی هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌بینیوه له باره‌ی بۆردومانكردنی ئه‌و تاوه‌ره كه ئیسرائیل پێشكه‌شی كردبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.