پاڵپشت بە بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی ههرێمی كوردستان، بڕیاری لێخۆشبوونی گومرگی و تابلۆی کشتوکاڵی بەخۆڕایی بۆ هێنانی ئامێری کشتوکاڵی بە تەکنەلۆژیای نوێ درا.
له راگهیهندراوێكی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حكوومهتی ههرێمی كوردستاندا هاتووه، پاڵپشت بە بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (۷۹) لە ۲٠۲٠/۱٠/۲۱ بۆ پاڵپشتی کردنی کەرتی کشتوکاڵ و هاندانی جوتیاران، بۆ یەکەم جاره لێخۆشبوونی گومرگی بۆ ئەو کۆمپانیا و خاوەن پرۆژانە دەكرێت کە ئامێرەکانی کشتوکاڵی هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ جوتیاران بە شێوەی قستی درێژ خایەن و پێشەکی کەم .
ههروهها ئاماژه بهوهشكراوه، رسوماتی تابلۆی کشتوکاڵی وەرناگیرێت بۆ ئامێرەکانی پێشکەوتووی کشتوکاڵی کە ئەمە دەرفەتێکە بۆ پێشخستن و پەرەپێدانی بەرووبوومە کشتوکاڵیەکان و هاندانی جوتیاران بۆ بەکارهێنانی تەکنەلۆژیایی نوێ، ئەم بابەتەش لە ڕێگای میکانیزمێکی پەسندکراوی هەر سێ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و وەزارەتی ناوەخۆ و وەزارەتی دارایی و ئابووری ، کە لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو جێبەجێ دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.