عەبدولھادی سەعداوی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند: کە پێشبینی دەکەن ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ مانگی نیسانی ساڵی داھاتوو دوابخرێت.
عەبدولھادی سەعداوی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەدا کە رەوشی ئەمنی و ئابووری ئێستای عێراق لەبار نییە تا ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەران لەدهی تشرینی یهكهمی ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت.
جێی ئاماژهیه چاوەڕوان دهكرا ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق لە دهی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت کە تیایدا بیست و پێنج ملیۆن و سهد و سی و نۆ ھەزار و سێ سهد و حهفتا و پێنج دەنگدەر مافی بەشدارییکردنیان لە پڕۆسەکەدا ههبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.