له‌سنووری ناحیه‌ی كانی ماسێی له ده‌ڤه‌ری به‌رواری باڵا به‌هۆی شه‌ڕو ئاڵۆزییه‌كانی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه و سوپای توركیا، دانیشتوانانی هه‌ردوو گوندی كێسته و چه‌لكانه‌سارا شوێنه‌كانیان چۆڵكردووه.
هێرش ئیسكان په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: له‌سنووری ناحیه‌ی كانی ماسێی له ده‌ڤه‌ری به‌رواری باڵا، له‌به‌ر هه‌بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه، سوپای توركیا به‌رده‌وام شوێنه جیا جیایه‌كان بوردومان ده‌كات و به‌و هۆیه‌وه نزیكه‌ی مانگێك ده‌بێت، دانیشتوانانی هه‌ردوو گوندی كێسته و چه‌لكانه‌سارا شوێنه‌كانیان چۆڵكردووه.
ناوه ناوه‌ش ئه‌م بۆردومان و ئاڵۆزیانه له سنووری گونده‌كانی به‌رواری باڵا به‌رده‌وامن به تایبه‌ت گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری به‌رزاییه‌كانی زنارا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.