Erbil 3°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 05:10

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌: له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌کانی چاکسازی چه‌ندین ملیار دینار گه‌ڕێنراوه‌ته‌وەخه‌زێنه‌ی حکومه‌ت

کوردستان TV
#7
100%

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ له‌په‌رلەمانی كوردستان رایگه‌یاند: به‌ رێكخستنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌هه‌ده‌ردان چه‌ندین ملیار دینار له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت.

ئه‌مڕۆ 17ی ئایاری 2021 شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ میانی ئاماده‌بوونی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رچاروونی پوختی له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌هه‌موو روێكه‌وه‌ له‌سه‌ر سێكته‌ره‌ جیاوازه‌كان خسته‌ به‌ر دیدی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له‌لیژنه‌ی دارایی.

هاوكات  دوایی ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: پڕۆسه‌ی چاكسازی له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ هه‌نگاوی جددی ده‌نێت، وه‌كو پێشوتریش ووتومانه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌و پرۆسه‌ی چاكسازی پێویستی به‌هاوكاری و پشتگیری به‌رده‌وامی هێزو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان هه‌یه‌، گوتیشی: دڵنیاین په‌رله‌مان پشتیوانی و چاودێرێكی وردی هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌ی چاكسازیه‌ له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا.

له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی ئێستای پڕۆسه‌كه‌و یه‌كخستن و رێكخستنی هێزه‌كان، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند: ره‌نگه‌ پرۆسه‌كه‌ هه‌ندێك هێواش بڕوات، به‌ڵام هه‌موو پڕۆسه‌یه‌كی له‌و جۆره‌ كات و پشوودرێژی و بناغه‌ی ده‌وێت و دڵنیاین كه‌ له‌ئاینده‌دا ده‌گه‌ینه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌ هه‌مووان دڵیان پێی خۆش بێت و میلله‌ته‌كه‌مان شانازی پێوه‌بكات، ئه‌مه‌ش به‌ پشتیوانی هه‌موو لایه‌ك تا بتوانین له‌داهاتوودا هێزێكی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی یه‌كگرتوومان هه‌بێت.

له‌به‌شێكی تری كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌و له‌وه‌ڵامی نێردراوانی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له‌سه‌ر چاكسازی له‌پرسی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌كانی وه‌زاره‌ت، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ ئاشكرای كرد، به‌ له‌به‌ر چاوگرتنی دۆخی دارایی هه‌رێم و له‌ڕێگه‌ی دانانی چوارچێوه‌كی گونجاوتر بۆ خه‌رجییه‌كان، چه‌ندین ملیاردینار له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت،‌ كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌رێكخستنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌هه‌ده‌ردان.

له‌كۆتایی كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا، له‌سه‌ر دواكه‌تنی مووچه‌ی لیوا هاوبه‌شه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند: دواكه‌وتنی مووچه‌ی هێزه‌كانمان له‌لیوا هاوبه‌شه‌كان ته‌نها كێشه‌یه‌كی هونه‌ری بانكیه‌ و لێره‌وه‌ سوپاسی پشوودرێژی هێزه‌كانمان ده‌كه‌م، ده‌زانم جه‌ژنێكی قورس و سه‌ختیان به‌رێ كردووه‌، به‌ڵام دڵنیایان ده‌كه‌مه‌وه‌ مووچه‌كانیان به‌زیاده‌وه‌ وه‌رده‌گرن و  له‌دوو هه‌فته‌ی دادێ قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه‌.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.