لە رووباری زێی گەورە لە سنووری قەزای نێوان خەبات و ناحیەی كەلەك مێردمنداڵێكی تهمهن 12 ساڵان خنكا، لهم بارهیهوه نهقیب ئامانج شێخانی لە تیمی ژێرئاوی خەبات داوا له هاووڵاتیان دهكات ئهو شوێنانهی هێمای ئاگاداركردنهوهی بۆ دانراوه، بههیچ شێوهیهك لهم شوێنه مهله نهكهن.
پهیامنێری كوردستان تیڤی سالار نامق رایگهیاند: بڕوا عاسف خدری تەمەن (12) ساڵان كە دانیشتوی گوندی بشیریان سەر بە ناحیەی كەلەك لەزێی گەورە لەسنووری ناحیەی كەلەك دوای سەردانی كردنی بۆ زێی گەورە بەمەبەستی مەلەكردن بەهۆی نەشارەزاییەوە لەنێو رووبارەكەدا خنكا.
گوتیشی: تیمی ژێرئاوی خەبات سەر بە بەرێوبەرایەتی بەرگری شارستانی خەبات دوای گەران لە نێو رووبارەكەدا توانرا تەرمی گەنجە خنكاوەكە بدۆزنەوە و رادەستی بنهماڵهكهی بكهنهوه.
نهقیب ئامانج شێخانی لە تیمی ژێرئاوی خەبات بە كوردستان تیڤی راگەیاند: كەوا لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئەمە سێییەمین حاڵەتی خنكانە لەزێی گەورە لەسنوری خەبات رووبدات، ئاماژهی بهوهشكرد ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین خەڵكێكی زۆر لەناوچە جیاجیاكان ڕوو لەرووباری زێی گەورە دەكەن و پێویستە لەو شوێنانە مەلە نەكەن كەوا هێمای ئاگاداركردنەوەی بۆ دانراوە بۆ ئهوەی هاووڵاتیان دووربن لە رووداوی نەخوازراو خنكان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.