Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 22:02

باڵەکایەتی لەسەردەمی شۆڕش تا ئەمڕۆ

غازی فەیسەڵ ئاغا
کوردستان TV
100%

گەڕانەوە بۆ مێژووی مرۆڤایەتی لەو سونگەوە دەست پێ دەکات که تاچەند مرۆڤەکان پابەندن به مێژووی خۆیانەوە ، مێژوو هەر ئەوەندە نیه که مرۆڤ له ڕابردوودا به سانایی لێی تێبگات و بڕوانێت ، بەڵکو مێژوو ئەو کاتانه به بێگەردی دەنووسرێتەوە که بزانرێت ئەو مرۆڤانه چۆن مێژووی خۆیان پاراستووە .


کورد وەك گەل و کوردستانیش وەك نیشتیمان هەمیشە مێژووییان بۆ مرۆڤایەتی تۆمارکردووە ، جا ئەم مێژووەی کورد پڕە لەسەروەری ، دەڤەرەکانی کوردستان لەهەر چوار بەشەکەیدا پڕن له ئازایەتی ومرۆڤدۆستی  و مێرخاسی ، ئەمەشە وای کردووە که کورد ببێتە خاوەن کەسایەتی خۆی ، چونکه گەلێکه پێکەوە ژیانی کردۆتە پرێنسیپ بۆ ژیانی ڕۆژانەی جا ئەم پێکەوە ژیانه له چ ئاست ومەقامێکدا بێت .
 دەڤەری باڵەکایەتی ئەو دەڤەرەیه کە بۆتە مێژووی کوردستان کاتێك ئەو دەڤەرە پایتەخت بووە زۆر لەوڵاتی ئێستا بوونیان نەبووە ، میرنیشینی سۆرانی باڵەکایەتی گەواهی ئەوە دەدەن که مرۆڤی ئەو دەڤەرە چەند مەزن و پایەبەرزن ، ئافرەت وپیاو هەمیشە شانیان داوەته ژیانی مەردانه بۆ ئەوەی ژیان بەسەربەرزانه ڕێڕەو بکات .

باڵەکایەتی نەوەك بەتەنیا دەڤەرێكی دیاریکراوبێت  ،بەڵکو لانەیەكی پڕ ئارام بووەبۆ مرۆڤی کورد ،لەشۆڕشەکاندا هەمیشە لەڕێزبەندی یەکەم بووە بۆ هاوکاری شۆڕش وبەرخوودان ، ئەگەر حاجی ئۆمەران وچۆمان و دەربەندی ڕایات ودۆڵی باڵەییان و وەڵاش و دۆڵی ڕۆست ڕواندز و سۆران وئازادی نەبوونایه ژیان لەم کوردستانه ئەستەم دەبوو ،چونکه ئەوە باڵەکایەتی بوو هۆشیاری دایه دووژمنانی کورد که بەڵێ باڵەکایەتی پایتەخت وهێما وسیمبووله بۆ ڕوحیەتی شۆڕشگێری کورد وکوردستان ، لە شۆڕشی مەزنی ئەیلولدا دووبارە ئەم دەڤەرە نازناوی پایتەختی بۆ گەڕایەوە وەك چۆن پایتەختی میرنیشینی سۆران بوو ئەمجارەیان بووە لانە وپایتەختی شۆڕشی ئەیلول بەسەرۆکایەتی باوکی ڕووحی گەلی کوردستان بارزانی نەمر ، شۆڕشی ئەیلول ودەڤەری باڵەکایەتی بەشێوەیەک ئاوێتەی یەکتربوونه که ئەستەمه لەیەکیان جیا بکرێتەوە ، هەر کات ناوی شۆڕشی ئەیلول هات بێگوومان ناوی باڵەکایەتیش وەک ئاوێنە دێت ،ئەمەش دەلالەتی ئەوەیه که ئەو  دووناوە بوونەتە مێژوو بۆ کورد وکوردستان ،ئەیلول لە باڵەکایەتی سەربەرزبوو ، لەو دەڤەرە دڵڕفێنەدا بلێسەی شۆڕش بەردەوام بوو ، ئاهەنگەکانی سەرکەوتنی شۆڕش له دەڤەرەکەماندا هەواڵەکانی دەگەیشتە بەرەو جیهان  ، باوکی ڕووحی کورد بارزانی نەمر دەیزانی ئەو دەڤەرە چەند مێرخاس و دڵپڕی کوردایەتین هەر بۆیە له ( دار ئەلسەلام) ی باڵەکایەتی بارەگای بارزانی نەمر بووە ئیشقێك  بۆ هەر چوارپارچەی کوردستان .

 باڵەکایەتی بۆ شۆڕشی گوڵانی پێشکەوتنخوازی بووە لانه یەکەم شەهید بۆ کوردایەتی وگوڵان لە دەڤەرەکەمان بوو ، کە ئەمەش گه‌واهی ئەوە دەدەن که باڵەکایەتی هەمیشە بۆ کوردایەتی پێشڕەو بووە ، جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی و شەهیدی زیندوو کاک ئیدریس هەمیشە ڕیزیان له باڵەکاتی گرتووە وخەباتی ئەو دەڤەرەیان لەبەر چاوبووە ، زۆرجاران جەنابی سەرۆک ئاماژه بەوە دەکات که خۆشترین یادگارییەکانی لەو دەڤەردا بووە .

دەڤەرەکەمان له پێشکەوتندا بەردەوامه ، خەڵکەکەمان میوان دۆست ونان دەری هەمووانن له کۆچڕەوە ملیۆنیەکەی 1991 یارمەتی هەژاران و لێقەومانیاندا و نانیان لەگەڵ میوانان لەت دەکرد، بەڵێ ئەوەیه ڕەوشتی باڵەکایەتی ، لێرەدا بۆیە هەر کات کارێك بۆ باڵەکایەتی بکرێت ئەوە دڵی تەواوی خەڵکی کوردستان خۆشحاڵ دەبن ، جا بەم بۆنەیەوە پێوویستە ئەم موژدەیه بە هاوڵاتیانی دەڤەرەکەمان ڕاببگەێنم که دیوەخانی باڵەکایەتی مەزن دادەمەزرێت ئەمیش وەك کۆچێك بۆ چارەسەری  ئەو کێشانەی که ڕووبەڕوومان دەبنەوە ، بەتایبەتی بۆ چینی لاوان و هەژار ، بەمەش دەتووانین زاڵ بین بەسەر  هەموو کێشە و گیرگرفتێك .. بەڵێ ئەمڕۆ باڵەکایەتی وەك دوێنێ مێژوو دەنووسێتەوە ، ئەو مێژووەی پڕە لەسەروەری  وبەرخوودان .

دیدی رۆژنامه

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.