ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17 - 5 - 2021 ، مقه‌ده‌م فازڵ حاجی، گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كرده‌وه: بە مەبەستی هەماهەنگی و داواکردنی هاوکاری بۆچارەسەرکردنی کێشەی جەنجاڵیی بەردەوامی ڕێگای شەقڵاوە لە تونێلی میراوە تاکوو دەروازەی تونێلی تەواونەکراوی شەقڵاوە و لەدواییش بۆلای مۆنۆمێنتی کۆڕێ، ئەمڕۆ له‌گه‌ل هەریەک لە عەقید هیوا محه‌مه‌دئه‌مین وعەقید که‌مه‌ند عوسمان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی چاکكردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی هەولێرمان کرد.
راشیدهگهێنێت: لە دانیشتنێکی دووکاتژمێریدا لەگەڵ ئەندازیار عیماد محه‌مه‌د ئه‌مین بەڕێوەبەری چاکكردنەوەی ڕێگاوبانی هەولێر، سەرجەم کێشەکانمان خستە ڕوو و هەروەها خاڵە لاوەزەکانمان دەستنیشان کرد کە دەبنە هۆی دروستبوونی قەرەباڵغی، بە تایبەتی لە بۆنەکاندا، بۆیه بەڵێنی دا کە بەزووترین کات تیمەکانی چاکكردنەوە بنێرێت بۆ ڕێگایەکە بۆ ئەوەی هەرچی پێویسته بۆ نەهێشتنی کێشەکە بكرێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.