ئەمڕۆ دووشەمە 2021.5.17، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگای هەولێر، پێشوازی لەو خێزانەی شاری هەولێر کرد، کە چهند رۆژێك پێش ئێستا لە تورکیا لەلایەن چەند کەسیکەوە هێرشیان کرایەسەر.
لەدیدارەکەدا پارێزگاری هەولێر، وێڕای بەگەرمی بەخێرهێنانیان، تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ئەو حاڵەتەی ڕوویداوه هەستی هەموومانی هەژاند، چونکە ئەوە دەستدرێژی بووە بۆ سەر تاکی کورد و شکۆی مرۆڤ، دوای ڕووداوەکەش ڕاستەوخۆ بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکە کرد و پەیوەندیمان بە كونسوڵی تورکیا لە هەولێر کرد، سوپاس بۆ ئەوانیش کە زوو لەگەڵ ئێمە هاتنە دەنگ و تاوانباران دەستگیرکران، دڵنیاشی کردنەوە کە پۆلیس و حکوومەتی تورکیا دڵنیاییان داوە، لەڕووی یاساییەوە تاوانباران بهسزایی یاسایی خۆیان دەگەن.
لەلای خۆیانەوە ئەو خێزانە، زۆر سوپاسی پارێزگاری هەولێر و هەڵوێست و بەدەنگەوەهاتنی بەڕێزیانکرد، کە هاوکاریانبوو لەچارەسەرکردن و گەڕاندنەوەی ماف و پارێزگاریکردن لە شکۆیان و ڕایانگەیاند: "هەرگیز ئەو هەڵوێستە جهنابتان لەبیرناکرێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.