حکومەتی هەرێمی كوردستان، رەزامەندی دا لەسەر خەرجکردنی زیاتر له800 ملیۆن دینار بۆ تەواوکردنی سێ قوتابخانه لە پارێزگای سلێمانی.
لە نوسراوێکدا کە واژووی د. ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی لەسەرە و تێیدا هاتووە: رەزامەندی درا بە تەرخانکردن و خەرجکردنی 873 ملیۆن و540 هەزار و 197 دینار بەشێوەی نەختینە و قۆناغ لەسەر بودجەی وەبەرهێنان بۆ تەواوکردنی سێ قوتابخانە لە سنوری پارێزگای سلێمانی.
سهرۆكی دیوان راشیدهگهێنێت: ئەو قوتابخانەی ئەو بڕە پارەیەیان بۆ تەرخانکراوە بریتین لە قوتابخانەکانی : قولەرەیسی، هۆمەرەکوێر، هۆمەرەکوێر.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.