ئەمڕۆ دووشەمە 2021.5.17، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.ئالان حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی دیکە لەبەپرسانی ئیداری و حکومی، کۆنفراسێکی نێودەوڵەتی بۆ بواری پەروەردە و فێرکردن بۆ ئاستەکانی خوێندنی باخچە و بنەڕەتی و ئامادەیی بە بەشداری ھەردوو وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق و باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق، له هه‌ولێر به‌ڕێوەچوو.
لەو کۆنفراسەدا 3500 بەشداربوو له 64 وڵاتی جیاواز خۆیان تۆمار کردووە، کە بەشێوەی ئۆنلاین بەشدار دەبن و لە ئاستی ناوخۆش 17 زانکۆ و چوار پەیمانگای نێودەوڵەتیش بەشداری کۆنفراسەکە دەکەن، هه‌ر له‌و کۆنفراسەدا 39 وتاربێژ لە 29 پەیمانگا بە سێ زمان وتار پێشکەش دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.