ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 17-5-2021، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ڤایرۆسی كۆڕۆنا 10 ملیار دۆلار زیانی لە كەرتی پەروەردە داوە كە ئەوەش زیانێكی زۆر گەورەیە و كاریگەریی درێژخایەنی دەبێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كاریگه‌ریی كۆرۆنا، جگه له بواره‌كانی جه‌سته‌یی و زه‌ینی و توانای مرۆیی، كاریگه‌ریی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیشی ده‌بێت.
وه‌زیری په‌روه‌رده راشیگه‌یاند: ئەوەی گرنگە كار بكەین بۆ دوای كۆرۆنا، چونكە كۆرۆنا ئەوەی پێوتین كە پێویستە مامۆستایان لەڕووی تەكنەلۆژیاوە ڕابهێنرێن و دەربهێنرێن لەشێوازە كلاسیكییەكەی فێركردن.
گوتیشی: لەهەرێمی كوردستان لە ماوەیەكی كەمدا توانیمان خوێندنی ئەلكترۆنی بەردەست بخەین تا قوتابیان توانیان وانەكانیان بخوێنن و لەهەمانكاتدا پرسیاریش بكەن.
ئالان حه‌مه سه‌عید ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: كه دوایین ئامار زیادبوونی حاڵه‌تی وازهێنان له پرۆسه‌ی خوێندن له یه‌كی بنه‌ڕه‌تییه‌وه تا زانكۆكان له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا به هۆی كۆرۆناوه زۆر هه‌ڵكشاوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.