ئەنجوومەنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، بە مەبەستی تاوتوێکردنی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین کە تا دێت زیاتر دەبێت و ھێرشە ئاسمانییەکانی سەر غەززە، لەم ھەفتەیەدا بۆ جاری سێیەم کۆبوویەوە، بەڵام ھێشتا ھەنگاوێکی کرداريی نەناوە.
لەدوای ھەوڵەکانی ئەمریکا بۆ رێگرتن لە راگەیەندراوی ھاوبەش و کۆبوونەوە سەبارەت بە بانگەوازی ئاگربەست، ئەنجوومەنى ئاسايش ئەمرۆ بۆ جاری سێیەم كۆبوويەوە.
لەو کۆبوونەوەی کە لایەنەکانی ئیسرائیل و فەڵەستینیش ئامادەیبوون، وەزیری دەرەوەی فەڵەستین، ریاز مالیکی، ئیسرائیلی بە ئەنجامدانی "تاوانی جەنگ" تۆمەتبارکرد و بەرپرسیارێتی بەرپاکردنی ئاشتی نێودەوڵەتی و ئاسایشی وەبیر ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ھێنایەوە.
ریاز مالیکی، داوای لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد کە ئەو ئامڕازانەی وەک کۆتاییھێنان بە داگیرکاریی ئیسرائیل، جێبەجێکردنی پابەندبوونە نێودەوڵەتییەکانی، گەمارۆی چەک و فەراھەمکردنی پاراستنی نێودەوڵەتیی بۆ فەڵەستینییەکان کە لەبەر دەستیدایە بەکاربھێنێت و جەختی لەوەشکردەوە کە تاکە رێگا بۆ ئاشتی، ئازادی فەڵەستینە.
مالیکی، داوای لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی کرد بکەوێتە خۆی بۆ بەجێگەیاندنی بەرپرسیارێتییە یاسایی و ئەخلاقییەکانی.
- ئیسرائیل: مافی به‌رگرییكردن له خۆمان به‌كارده‌هێنین
لای خۆیەوە نوێنەری ھەمیشەیی ئیسرائیل لە نەتەوەیەکگرتووەکان جەلعاد ئاردان، جەختی لەوە کردەوە کە ئیسرائیل، مافی بەرگریکردن لە خۆی بەکاردەھێنێت و بۆ رێگرتن لە کوشتنی سڤیلەکان وەڵامی ھێرشەکانی حەماس دەداتەوە.
- ئه‌مریكا: هه‌وڵه دیپلۆماتییه‌كان درێژه‌یان هه‌یه
نوێنەری ھەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوەیەگرتووەکان، لیندا تۆماس گرینفیڵد دەربارەی ئالۆزبوونی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین، رایگه‌یاند: "ئەمریکا، بۆ کۆتاییھێنان بەم قەیرانە، بەبێ ماندووبوون لە رێگەی کەناڵە دیپلۆماتییەکانییەوە کار دەکات".
لیندا تۆماس گرینفیڵد لەو گوتارەیدا کە لە میانی کۆبوونەوەى ئەنجوومەنی ئاسایش پێشکەشی کرد، سەرنجی بۆ سەر گیان لەدەستدانی سەدان کەس لە غەززە، کەناری رۆژئاوا و ئیسرائیل لە ئەنجامی ئاراستەکردنی مووشەک و ھێرشی ئاسمانی، زیادبوونی ژمارەی کوژراوەکان و توندوتیژییەکانی سەر رۆژنامەنووسان و کارمەندانی تەندروستی، راکێشا.
گرینفیڵد جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا، بانگەوازی ھەموو لایەنەکان کردووە کە سڤیلەکان بپارێزن و رێز لە مافە نێودەوڵەتییەکانی مرۆڤ بگرن و رایگه‌یاند: "ئەمریکا، بۆ کۆتاییھێنان بەم قەیرانە، بەبێ ماندووبوون لە رێگەی کەناڵە دیپلۆماتییەکانییەوە کار دەکات".
نوێنەری ھەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوەیەگرتووەکان ئاشكراشیكرد، کە ئەمریکا لە بابەتی ئاگربەستدا ئامادەی پاڵپشتیکردنی سەرجەم لایەنەکانە و رایگه‌یاند: "بڕوامان وایە خەڵكى ئیسرائیل و خەڵكى فەڵەستین خاوەنی ئەو مافەن کە بە یەکسانی لە ئاسایش‌دا بژین. ئەو توندوتیژییانەی کە روویانداوە، ھەردوو کۆمەڵگە لەو مافە بنەڕەتییانەیان بێبەش دەکات. ھەربۆیە کاتی ئەوە ھاتووە کە کۆتایی بەم بازنەی توندوتیژییە بھێندرێت".
لیندا تۆماس گرینفیڵد بە پێویستی زانی کە حەماس و گرووپە فەڵەستینییەکانی دیکە لە غەززە، کۆتایی بە ھێرشە مووشەکییەکان و کردەوە ئیستیفزازییەکانیان بھێنن و رایگه‌یاند:
"بانگەوازی ئەوە دەکەین کە سەرجەم لایەنەکان خۆیان بە دوور بگرن لە ئیستیفزازکردن، ھێرشە توندوتیژییەکان، چالاکی تیرۆریستی ھەروەھا لە خۆیان له چۆڵکردنی رۆھەڵاتی قودس، رووخاندنەکان و نیشتەجێکردن و ھەموو ئەو چالاکییانەی کە گورز لە داھاتوویەکی ئاشتییانە دەدات، بگرن".
- چين داوا لە ئەمريكا دەكات پشتیوانیی هه‌وڵه‌كانی ئەنجوومەنی ئاسایش بکات
وەزیری دەرەوەی چین، ڤانگ یی داوای لە ئەمریکا کرد، لە دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ کێشەی ئیسرائیل-فەڵەستین، پاڵپشتی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی بکات.
وەزیری دەرەوەی چین، ڤانگ یی کە سەرۆکایەتی خولی مانگی ئایاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات، سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل-فەڵەستین گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی کرد دەستبەجێ هەنگاوی پێویست بگرێتەبەر.
ڤانگ یی ئاماژەی بەوە کرد، چین سەرکۆنەی هێرشەكانى سەر خەڵکی سڤیلی كردووە و داوای لە ئیسرائیل و فەڵەستین کرد کە يەكەم هەنگاو پێویستە ئاگربەست رابگەیه‌نن و کۆتایی بە توندوتیژییەکان بھێنن.
وەزیری دەرەوەی چین، ئەمریکای بە رێگرتن لە ھەوڵەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە تۆمەتبار کرد و رایگه‌یاند: "داوا لە ئەمریکا دەکەین ھەڵوێستێکی دادپەروەرانە نیشانبدات و پەرپرسیارێتییەکانی بەجێبگەیه‌نێت. دەبێت ئەمریکا بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان، بنیاتنانەوەی ئاسایش و چارەسەری سیاسی، لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییدا پاڵپشتیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بکات".
- رووسیا: ده‌توانین میوانداریی دانوستانی راسته‌وخۆی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین بكه‌ین
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی ڤێرشینین ئاشكرایكرد ده‌توانن میوانداریی دانوستانی راسته‌وخۆی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین بكه‌ن.
سێرگی ڤێرشینین جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌س نییه بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ئیسرائیل-فه‌ڵه‌ستین و پێشنیازی كرد له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كه‌دا چوارینه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه له هه‌ریه‌ك له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، ئه‌مریكا و رووسیا پێكدێن، له‌سه‌ر ئاستی باڵا كۆببنه‌وه.
- به‌ریتانیا دوای له ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین كرد "له كه‌ناری كه‌ندڕه‌كه بگه‌ڕێنه‌وه"
هاوكات نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی به‌ریتانیا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، باربارا ودۆرد، داوای له هه‌ردوو لایه‌ن له كه‌ناری كه‌ندڕه‌كه بگه‌ڕێنه‌وه و میانڕه‌ویی نیشانبده‌ن، جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی پشتیوانیی له چاره‌سه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای دوو ده‌وڵه‌ت ده‌كات.
- فه‌ڕه‌نسا جه‌خت له یه‌كڕیزیی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ده‌كاته‌وه
لای خۆیه‌وه نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی فه‌ڕه‌نسا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، نیكۆڵاس دی ریڤیه‌ر، جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه هه‌ڵكشانی زیاتری گرژییه‌كان "ره‌نگدانه‌وه‌ی ناوچه‌یی پێشبینی نه‌كراوی ده‌بێت و داوای له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش كرد له‌پێناو ده‌ستبه‌جێ وه‌ستاندنی پێكدادانه‌كاندا، یه‌كڕیز بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.