Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 12:56

گوتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی: لە 5 ڕۆژی ڕابردوودا 20 ملیۆن دۆلار داهاتی شوێنە گەشتیارییەکان بووە

کوردستان TV
100%


 گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی  رایده‌گه‌ێنێت:  بەپێی ئامارەكان، لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزاندا زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار ڕوویان لە ناوچە گەشتیارییەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی كردووە، كە زۆربەری زۆری ئەو گەشتیارانەش خەڵكی ناوەڕاست و باشووری عێراق بوون و لە ماوەی 5 رۆژی رابردووشدا، 20 ملیۆن دۆلار داهاتی شوێنە گەشتیارییەكان بووە.

ئارام شوانی، گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سلێمانی  رایده‌گه‌ێنێت: بەپێی ئەو ئامارەی لای بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سلێمانی هەیە، تەنها لە سێ ڕۆژی جەژنی ڕەمەزاندا زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار كە زۆربەیان خەڵكی ناوچەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بوون، ڕوویان لە هەریەكە لە ناوچە گەشتیارییەكانی (دووكان، ئاوێسەر، ئەحمەد ئاوا، زەڵم) لە سنووری پارێزگای سلێمانی كردووە، بۆ ئەمساڵیش بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، ڕێژەكە زۆر زیادی كردووە، بە هۆی درێژكردنەوەی پشووەكانی جەژنیش لە عێراق، پێشبینی دەكەین ژمارەی هاتنی گەشتیاران لە چەند رۆژی داهاتوودا زیاتریش بەرز ببێتەوە، بۆ ئەوەش ئامادەكاریی پێوست و تەواو لە ناوچە گەشتیارییەكان كراوە، بە تایبەت ئەوەی پەیوەندی بەلایەنی خزمەتگوزاریی گەشتیارییەوە هەیە لەم جێگایانە.

ده‌شڵێت: لە ڕووی جموجوڵی بازرگانی و بووژانەوەی ئابووری و بازاڕ، هاتنی ئەو ڕێژە لە گەشتیار، بێگومان سوودی ئێجگار گەورەی هەبووە و هەیە، بۆ نموونە لە ماوەی 5 ڕۆژی راِبردووودا زیاتر لە 20 ملیۆن دۆلار داهاتی كۆی خاوەنكار و شوێنە گەشتیاری و هۆتێل و ڕێستۆرانتەكان بووە لە پارێزگای سلێمانی، بۆیە ئەگەر بێت و بە پلانێكی تۆكمە لە كۆی ئاستە جیاوازكان كار بۆ بۆ بووژانەوەی شوێنە گەشتیارییەكان بكرێت، ئەوا دەتوانرێت وەك سەرچاوەیەكی سەرەكیی داهات سوودی لێ وەربگیرێت، چونكە كەشوهەوا و ژینگە و سرووشتی كوردستان یارمەتیدەرێكی زۆر باشە لەو ڕووەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.