کۆڵبەرێکی خەڵکی سەڵماس لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەم شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه: ڕۆژی یه‌كشه‌مه 16-5-2021 ، هێزەکانی سوپای پاسداران لە سنووری سەڵماس تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک کوژراوە.
ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە بۆ هه‌نگاو ئاشكرابووه كه‌ناوی "زابت ئاڵخانی"یه و تەمەن 46 ساڵه، ناوبراو لە نزیکی گوندی "ئاخ بەرزە" و لە پاسگای ئەو گوندەوە تەقەی لێ کراوە.
سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە ئەم کۆڵبەرە جگه‌ره‌ی پێ بووە و بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەی لێ کراوە.
زابت ئاڵخانی خێزاندار و باوکی سێ منداڵ بووە، دوای رووداوه‌كه‌ش تەرمەکەی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری ئورمیه كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.