Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 13:02

پۆلیس هۆشداری له‌ دزینی 3 جۆر ئۆتۆمبێل ده‌دات

کوردستان TV
100%

پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە هۆشداری دەداته‌ هاوڵاتیان و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌و كه‌سانه‌ی کە ئۆتۆمبێلەکانیان له‌ جۆری  (مازدا، پیکاب نیسان و تۆیۆتا هایلۆکس)ه‌ لە شوێنی قەرەباڵخ ئۆتۆمبێلەکانیان ڕابگرن، چونکە کردنەوە و دزینی ئۆتۆمبێلەکەنیان  ئاسانە.

 بارزان عوسمان، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لە ڕێککەوتی 30- 3- 2021 سکاڵاکارێک ئامادەی بنکەی پۆلیسی هەڵەبجە بوو ڕایگەیاند کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکابی لێدزراوە لە بازاڕ لە گەڕەکی جولەکەکان، پاش بەدواداچوون و دوای یەک مانگ و شەش ڕۆژ بەسەر ڕووداوەکە لەلایەن بنکەی پۆلیسی هەڵەبجە توانرا ئۆتۆمبێلەکە بۆ خاوەنەکەی بدۆزرێتەوە و بۆی بگەڕێندرێتەوە، تۆمەتبارەکەش دەستگیر بکرێت.

داواشی لە خاوەن ئۆتۆمبێلەکانی هەر سێ جۆری (مازدا، پیکاب نیسان و تۆیۆتا هایلۆکس) کرد ئۆتۆمبێلەکانیان لە شوێنێک رابگرن کە چاوی هاووڵاتی لەسەرە، یان لەو گەراجانە رایبگرن کە کامێرای لێیە، چونکە بردنی ئەو ئۆتۆمبێلانە بۆ ئەو کەسانەی کە چاویان لە ماڵی خەڵکە، ئاسانە و سویچەکانیان زوو ئیشی پێدەکرێت، بۆیە داوایان لێدەکەین ئۆتۆمبێلەکانیان لە لاکۆڵان و لە گەراجانە بەجێنەهێڵن کە کامێرای چاودێریان لێ نییە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.