Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 14:36

ڕاگەیندراوێک لەژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێرەوە

کوردستان TV
100%

ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: یەکەم/ لەبەیانییەوە ڕۆژی دووشەمە 2021.5.17، سەرجەم هۆڵەکانى بۆنە و ئاهەنگێڕان، بەڕەچاوکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان دەکرێتەوە، بۆیە داوا لە خاوەن هۆڵ و هاوڵاتییان دەکەین، لەکاتی بۆنە و ئاهەنگە خێزانیەکان ڕەچاووی ڕێکارەکانی خۆپارێزی بکەن، بەتایبەتی بەستنی(دەمامک).

دووەم/ وەکو ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، لەڕابردوو و لە ئێستاشدا هەر بڕیارێک و ڕێکارێک گیرابێتەبەر، لەپێناو سەلامەتی گشتیی و پاراستنی تەندروستی هاوڵاتییان بووە، لەم دۆخەی ئێستاشدا بەرپرسیاریەتی گەورە لە سەرشانی خودی هاوڵاتییان خۆیانە، لەبەر ئەوەی تاکپارێزی لەو بارودۆخەدا هۆکاری سەرەکی پاراستنی سەلامەتی و تەندروستی گشتییە لەشارەکەمان.

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر 2021.5.16

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.