Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 14:35

به‌ وێنه‌.. له‌ هه‌ولێر کرێکارێکی ژینگە پارێز دەبێتە قوربانی ڕووداوێکی هاتووچۆ

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: کاتژمێر 6ی سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ لەسەرشەقامی 120مەتری لەنزیک دەروازەی فڕۆکەخانە، تانکەرێکی ئاوی قورس کە مناڵێک لێیدەخوڕی بەهۆی تیژڕۆیی کۆنتڕۆلی لەدەستدا وخۆی کێشا بەسیستەمی بەرپەرچدانەوەی خێرا کەلەسەری دەروازەکانی 120مەتری دانراوە.

ڕاشیگه‌یاند: لەو کاتەش کرێکارێکی ژینگە پارێز کەبەڕەگەز بەنگلادیشیە خەریکی کاری پاککردنەوە بوو لەدەروازەکە وەتانکەرەکە بەرەو ئاراستەی ئەو ڕۆیشت وبەداخەوە شێلای،لەئەنجامی ڕوداوەکەش بەداخەوە کرێکارەکە هەر لەشوێنی ڕوداوەکە گیانی لەدەستدا.

هاتووچۆی هه‌ولێر ڕاشیگه‌یاندووه‌: زیانێکی زۆری ماددیش کەوتەوە،وە لەکاتی لێکۆلینەوە لەگەڵ ئەو کەسەی تانکەرەکەی لێدەخوڕی دەرکەوت کەهەرزەکارێکە و18ساڵی تەواو نەکردووە بۆئەوەی شیاو بێت بۆدەرهێنانی مۆڵەتی تایبەت ،کەچی تانکەرێکی لێخوڕیوە کەپێویستە بۆلێخوڕینی مۆلەتی گشتی هەبێت، بۆیە ئێمە داوا لەدادگا و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین کە سزای توند بەسەربەخێوکەری شوفێرەکە بسەپێنن بۆئەوەی ببێت بەپەند بۆکەسانی تریش ،چونکە لەو ماوەی ڕابردوو چەندین ڕووداوی هاتووچۆ کەوتنەوە کەهۆکارەکەیان مناڵانی بێ مۆلەت بوون.

754

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.