پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 16 ی ئایاری 2021،ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشوگوزار سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆی کرد و لەلایەن ئەندازیار ئاری ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆ و ئەندازیار و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆوە پێشوازی لێکرا.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار وێڕای ئاراستەکردنی پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان،ستایشی بەڕێوەبەری گشتی و تەواوی ئەندازیار و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆ و بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەکانی لە شارو شارۆچکەکان کرد کە بەوپەڕی دڵسۆزیەوە خزمەتی هاوڵاتیان دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.