Erbil 28°C شەممە 28 ئەیلوول 01:12

دوکان .. پێشمەرگەیەک لەکاتى مەلەکردندا خنکا

کوردستان TV
100%


قائیمقامی قەزای دوکان بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 16-5-2021 پێشمەرگەیەکی هێزەکانى 70 کە خەڵکى شاری کەرکوک بووە، بەمەبەستی گەشتکردن سەردانی سەیرانگەی دوکانی کردبوو، لەکاتی مەلەکردندا لەزێی دوکان خنکا  و پاش ماوەیەک تەرمەکەى دۆزراوەتەوە.
ده‌قی راگه‌یاندراوی قائیمقامیه‌تی قه‌زای دوكان:
بەیانی ئەمڕۆ لە کاتی مەلە کردندا گەشتیارێک لە زێی دوکاندا خنکاو دوای ١٥خولەک لە لایەن ھاوڵاتیان و پۆلیسی فریاکەوتنی دوکان تەرمەکەی دەرھێنرایەوە .
لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێردا ئەمە دووەمین ڕووداوی خنکانە لە ئاوی دوکاندا .
جێی باسە ئەم گەشتیارە دانیشتوی شاری کەرکووک بوەو کوردەو پیشەی پێشمەرگەبووە لە ھێزەکانی ٧٠ وە تەمەنی ٢٧ساڵان بوە.
شایەنی باسە جگە لە تۆڕەکانی ڕاگەیاندن کە بەردەوام ھۆشداری دەدرێت لە ئاوی دوکاندا مەلە نەکەن ، وە بە چەندین تابلۆی ئاگادار کردنەوەش بەرچاو ڕوونی دەدرێتە گەشتیاران ، بەڵام سەرەنجام بەشێک لە ھاوڵاتیان و گەشتیاران پابەند نابن و ڕووداوی نەخوازراوی لێدەکەوێتەوە .
ڕاگەیاندنی قائیمقامییەتی قەزای دوکان .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.