ئەمڕۆ یەکشەمە 2021.5.16، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەدیوانی پارێزگا، پێشوازی لە (د.عەلی فەرحان دلیمی) پارێزگاری ئەنبار و شاندێکی یاوەریکرد.
لەسەرەتای دیدارەکەدا، پارێزگاری ئەنبار ڕایگەیاند: "هاتووین، دووپات لەسەر توندوتۆڵکردنەوەی پەیوەندییەکان بکەینەوە و ههماههنگی وپەیوەندییەکانی نێوانمان تۆکمەتربکەین"، لەلایەن خۆیەوە، پارێزگاری هەولێر، وێڕای بەخێرهێنانی گەرمی پارێزگاری ئهنبار و شاندی یاوەری، خۆشحاڵی خۆی بەسەردانەکەیان دەربڕی و ئامادەیی هەموو هاوکاری و هەماهەنگییەکی نیشاندا و ڕایگەیاند: "لای خۆمان هیچ کات خەڵکی ئەنبار لەخەڵکی لەشاری هەولێر بەدوورنەزانیوە و وەک خەڵکی خۆمان حسێبمان کردوون و مامەڵەمان لەگەڵ کردوون، لەماوەی ڕابردووشدا وەکو خەڵکی ئەو شارە ئازارمان چێشتووە کاتێک لەلایەن تیرۆرستانی داعش ئەو شارە کەوتە بەر پەلامار و وێرانکاری و خەڵکەکەی ئاوارە بوون، هیوادارین لە ئاوەدانکردنەوە و پەرەپێدان و نۆژەنکردنەوەی شارەکە بەردەوامبن و شارەکە لەوەی هەیە باشتر ببوژێتەوە".
لەکۆتایشدا، هەردولا تەئکیدیان لەپتەوکردنی پەیوەندییەکان و ههماههنگی و هاوکاری نێوان هەردوو پارێزگا کردەوە و پارێزگاری ئەنبار و شاندی یاوەری، سوپاسی پارێزگاری هەولێریانکرد و ئامادەیی خۆشیان بۆ هەر هاوکاری و هەماهەنگییەک لەگەڵ پارێزگای هەولێر نیشاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.