Erbil 28°C شەممە 28 ئەیلوول 01:15

بۆ سووتاندنی تەرمی ئەوانەی بەکۆڕۆنا گیان لەدەست دەدەن 68 دۆلار دەدرێتە خێزانە هەژارەکانی هیندستان

ته‌رمی چه‌ند كه‌سێك له‌نێو رووباره‌كان فڕێدراون
کوردستان TV
100%

حكومه‌تی خۆجێی ویلایه‌تی ئۆتاربرادیش له‌ هیندستان رایگه‌یاند كه‌ ته‌رمی چه‌ند كه‌سێك دۆزراونه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌نێو رووباره‌كانی هیند فڕێدرابوون.

هه‌روه‌ها به‌رپرسانی ویلایه‌ته‌كه‌ داوایان له‌ پۆلیس كردووه‌ چاودێری دۆخه‌كه‌ بكه‌ن و رێگا نه‌ده‌ن چیتر خه‌ڵك ته‌رمی ئه‌و كه‌سانه‌ بخه‌نه‌ نێو رووباره‌كانه‌وه‌ كه‌ به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

هاوكات به‌رپرسان داوایان له‌ گوند نیشنه‌كان كردووه‌ كه‌ چیتر ته‌رمی مردووه‌كانیان نه‌خه‌نه‌ نێو رووباره‌وه‌ ،چونكه‌ حكومه‌ت 68 دۆلار ده‌داته‌ ئه‌و خێزانانه‌ هه‌ژارانه‌ی كه‌ توانای سووتاندنی مردووه‌كانیان و به‌خاك سپاردنیان نییه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.