Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 21:33

 عێراق ھەوڵ دەدات سیستەمی بەرگریی ئاسمانی پێشکەوتوو بکڕێت

پارە بۆ پڕچەککردنی ھێزە چەکدارەکانی عێراق بە چەکی پێشکەوتووە تەرخانکراوە
کوردستان TV
100%

نایف شممەری،سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی و بەرگریی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، داوای کرد کە بوودجەی زیاتر بۆ بەرگریی ئاسمانیی عێراق تەرخان بکرێت و رایگەیاند کە حکوومەتی عێراق، ھەوڵ دەدات سیستەمی بەرگریی ئاسمانی پێشکەوتوو بە ئامانجی بەھێزکردنی توانای سوپا بکڕێت.

نایف شممەری لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە بوودجەی گشتیی 2021دا، پارە بۆ پڕچەککردنی ھێزە چەکدارەکانی عێراق بە چەکی پێشکەوتووە تەرخانکراوە و گوتی:

"لە ماوەکانی رابردوودا، لیژنەی ئاسایشی و بەرگریی زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری بەرگریی و فەرماندەی ھێزی بەرگریی لەوبارەیەوە ئەنجامداوە".

راشیگەیاندووە کە حکوومەتی عێراق ھەوڵ دەدات، سیستەمی بەرگریی ئاسمانی پێشکەوتوو بە ئامانجی بەھێزکردنی توانای سوپا بکڕێت و بۆ ئەو مەبەستەیش لە میانی چەند مانگی داھاتوودا، گرێبەست لەگەڵ ژمارەیەک کۆمپانیا واژوو دەکات و گوتی:

"لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە ئەنجوومەنی نوێنەران، چاودێری سەرجەم گرێبەستەکان بۆ کڕینی چەکی پێشکەوتوو، دەکات"

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.