Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 21:24

له‌بۆندس لیگادا بایرن میونشن و فرایبۆرگ یه‌کسانبوون

کوردستان TV
100%


له‌ هه‌فته‌ی سی و سێیه‌م و پێش كۆتایی خولی یانه‌كانی ئه‌ڵمانیا، یانه‌ی بایرن میونشن كه‌ نازناوی خوله‌كه‌ی به‌ شێوه‌ی پێشوه‌خت و بۆ نۆیه‌م جاری له‌سه‌ریه‌ك مسۆگه‌ركردووه، بووه‌ میوانی یانه‌ی فرایبۆرگ، له‌ئه‌نجامدا هه‌ردوو تیپ به‌ دوو گۆڵ بۆ هه‌ریه‌كه‌یان یه‌كسان بوون.
 یاریزانانی بایرن هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ فشارێكی توندیان خسته‌ سه‌ر گۆڵی میوانداره‌كه‌یان، تا له‌ خوله‌كی بیستوپێنجدا، ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ تیپه‌ باڤاریه‌كه‌ هه‌ژماركردو له‌ جێبه‌جێ كردنی لێدانه‌كه‌دا.
 ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵه‌ندی ئه‌ستێره‌و گۆڵكاری بایرن گۆڵێكی بۆ تیپه‌كه‌ی تۆماركردو كۆی گۆڵه‌كانی له‌ پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گۆڵكارانی ئه‌م وه‌رزه‌ی بۆندسلیگا گه‌یانده‌ چل گۆڵ كه‌ ئه‌مه‌ش هاوتای ڕێكۆردی پێوانه‌یی جێرد مۆله‌ر ئه‌ستێره‌ی پێشووی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیایه‌ كه‌ چلونۆ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر تۆماری كردبوو، به‌م بۆنه‌وه‌ یاریزانان و تیمی ڕاهێنه‌رانی بایرن به‌ شێوازێكی تایبه‌ت ئاهه‌نگیان بۆ لیڤاندۆڤسكی گێڕا، پاشان یاریزان مانوێل گولدی سوودی له‌ لێدانێكی كۆرنه‌ر وه‌رگرت و گۆڵی به‌رامبه‌ری فرایبۆرگی له‌ خوله‌كی بیستونۆ به‌ لێدانی سه‌ر به‌ده‌ستهێناو گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه‌ ته‌واوبوو.
 له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی په‌نجاوسێدا، یاریزان لیرۆی سانێ گۆڵی دووه‌می بایرنی تۆماركرد، دواتر یاریزان كریستیان گونتێر گۆڵی دووه‌م و به‌رامبه‌ری تیپی میوانداری له‌ خوله‌كی هه‌شتاویه‌ك به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
 به‌م ئه‌نجامه‌ش كۆی خاڵه‌كانی بایرن له‌ پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ حه‌فتاوپێنج خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و فرایبۆرگیش به‌ چلوپینج خاڵ له‌ پله‌ی ده‌یه‌می ڕیزبه‌ندی دێت .
  
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.