Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 21:21

له‌ هیندستان 4 هه‌زار و 77 که‌سی دیکه‌ به‌هۆی کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

کوردستان TV
100%

له‌ هیندستان له‌ میانی 24 كاتژمێری رابردوودا، چوار هه‌زار و 77 كه‌س به‌هۆی کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستیی هیندستان لە میانی 24 کاتژمێری رابردوودا، 311 هه‌زار و 170 حاڵەتی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە و چوار هەزار و 77 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

پسپۆڕان هۆشدارییان داوه‌ له‌وه‌ی كه‌ له‌وانه‌یه‌ ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون و گیان له‌ده‌ستدان به‌و په‌تایه‌ زۆر لە ژمارە راگەیەنراوەکان زیاتر بێت.

لە کاتێکدا تێکڕای ژمارەی تووشبووانی پەتاکە لە هیندستان گەیشتووەتە 24 ملیۆن و 684 هەزار و 77 کەس، ژمارەی ئەو کەسانەی بەو پەتایە گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ 270 هەزار و 284 کەس.

ژمارەی ئەو نەخۆشانەشی چارەسەرکردنیان درێژەی هەیە گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 736 هەزار و 648 کەس

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.