Erbil 28°C شەممە 28 ئەیلوول 01:12

سوپای عێراق دۆسییەی ئەمنی سێ پارێزگای رادەستی وەزارەتی ناوخۆ کرد

کوردستان TV
100%

دۆسیەی ئەمنی سێ پارێزگای عێراق، لەلایەن سوپاوە رادەستی ھێزەکانی سەربە وەزارەتی ناوخۆ، کران.

لەمبارەیەوە لیوا تەحسین خەفاجی ،گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا باسی لەوەکرد کە دۆسیەی ئەمنی پارێزگاکانی دیوانییە، بابل و موسەننا لەلایەن ھێزەکانی سوپاوە رادەستی ھێزەکانی سەربە وەزارەتی ناوخۆ کراون و گوتی:"هەروەها بەم نزیکانە دۆسیەی ئەمنی پارێزگاکانی نەجف و واست رادەستی ھێزەکانی سەربە وەزارەتی ناوخۆ دەکرێن".

لیوا تەحسین خەفاجی ئاماژەی بەوەیشدا کە رادەستکردنی دۆسیەی ئەمنی پارێزگاکان بە ھێزەکانی سەربە وەزارەتی ناوخۆ لەسەر فەرمانی مستەفا کازمی،سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، بووە و گوتی:

"ھەروەھا لەئێستادا ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەوەی دۆسیەی ئەمنی پارێزگاکانی سەڵاحەددین و ئەنبار لەلایەن ھێزەکانی سوپاوە، رادەستی ھێزەکانی سەربە وەزارەتی ناوخۆ بکرێن".

لە ساڵی 2007وە بە ئامانجی کۆنترۆڵکردنی توندئاژۆیی تایفەگەریی و بەرەنگاربوونەوەی ھێرشەکانی رێکخراوی تیرۆریستی ئەلقاعیدە، دۆسیەی ئەمنی پارێزگاکانی عێراق رادەستی ھێزەکانی سوپا کرابوون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.