له هه‌فته‌ی سی و حه‌وته‌م و پێش كۆتایی خولی یانه‌كانی ئیتاڵیا‌و له یاریه‌كی پڕ گۆڵدا، یانه‌ی ئه‌تالانتا سه‌ركه‌وتنی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به سێ گۆڵ له یانه‌ی جه‌نه‌وای میوانداری برده‌وه.
له خوله‌كی نۆدا، هێرشبه‌ری كۆلۆمبی، دۆڤان زاپاتا گۆڵێكی بۆ ئه‌تالانتا تۆماركرد، پاشان ناوه‌ڕاستكاری ئۆكرانی، ڕوسلان مالینۆڤسكی گۆڵی دووه‌می تیپی میوانی له خوله‌كی بیستوشه‌ش به‌ده‌ستهێنا.
له خوله‌كی چل وچواریش، به‌رگریكاری ئه‌ڵمانی، ڕۆبین گۆسێنس ئه‌تالانتای كرده خاوه‌نی گۆڵی سێیه‌م و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو، له گێمی دووه‌م و پێنج خولهك دوای فیكه‌ی ده‌ستپێكی ئه‌م گێمه، هێرشبه‌ری ئۆزبه‌كستانی، ئێلدۆر شۆمو رۆدۆڤ گۆڵێكی بۆ جه‌نه‌وا تۆماركرد، دوای دوو خوله‌كی دیكه‌ش، ماریۆ پاسالیچی كڕواتی گۆڵی چواره‌می ئه‌تالانتای به‌ده‌ستهێنا.
له خوله‌كی شه‌ست وپێنجیش، ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ جه‌نه‌وا هه‌ژماركردو له جێبه‌جێ كردنی لێدانه‌كه‌دا، گۆران پاندێڤی مه‌كدۆنی گۆڵی دووه‌می میوانداره‌كانی تۆماركرد، دواتر ئێلدۆر شۆمو رۆدۆڤ ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵی دووه‌می خۆی و سێیه‌می جه‌نه‌وای له خوله‌كی هه‌شتاوپێنج به‌ده‌ستهێناو جیاوازی گۆڵه‌كانی له نێوان هه‌ردوو تیپ كه‌مكرده‌وه.
به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی ئه‌تالانتا له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ حه‌فتاوهه‌شت خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و جه‌نه‌واش به سیی و نۆ خاڵ له پله‌ی چوارده‌می ڕیزبه‌ند دێت .
له‌خولی ئیتاڵیادا ئه‌تالانتا سه‌رکه‌وتنێکی به‌زه‌حمه‌تی به‌سه‌ر جه‌نه‌وادا تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.