له هه‌فته‌ی سی و حه‌وته‌م و پێش كۆتایی خولی یانه‌كانی ئیتاڵیا، یانه‌ی ئینته‌رمیلان كه نازناوی خوله‌كه‌ی به شێوه‌ی پێشوه‌خت مسۆگه‌ركردووه، بووه میوانی یانه‌ی یوڤێنتوس، له‌ئه‌نجامدا یوڤێنتوس به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
له خوله‌كی بیست وچواردا، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی و ئه‌ستێره‌ی یوڤێ گۆڵێكی بۆ تیپه‌كه‌ی به لێدانی سزا تۆماركرد‌و كۆی گۆڵه‌كانی له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گۆڵكارانی كالچیۆ گه‌یانده بیست‌ونۆ گۆڵ.
پاشان ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ ئینته‌ر هه‌ژماركردو له جێبه‌جێ كردنی لێدانه‌كه‌دا، ڕۆمیلۆ لوكاكوی به‌لجیكی گۆڵی به‌رامبه‌ری تیپه‌كه‌ی له خوله‌كی سیی و پێنج به‌ده‌ستهێنا.
له خوله‌كی چل وپێنجیش، خوان كوادرادۆی كۆلۆمبی گۆڵی دووه‌می یوڤێی تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی پهنجاوپێنجیش، ناوبژیوان به كارتی سوور، ڕۆدریگۆ بێنتاكوری ئۆرگوایی و ناوه‌ڕاستكاری یوڤێنتوسی كرده ده‌ره‌وه‌ی یاریگا.
دواتر جۆرجیۆ كێلینی به‌رگریكاری یوڤێ گۆڵی دووه‌م و به‌رامبه‌ری ئینته‌ری به هه‌ڵه له گۆڵی تیپه‌كه‌ی خۆی له خوله‌كی هه‌شتاوشه‌ش تۆماركرد‌و ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ تیپی میوان یه‌كسان كرده‌وه، به‌ڵام هێنده‌ی نه‌بردو خوله‌كێك دواتر ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ یوڤێ هه‌ژماركردو له جێبه‌جێ كردنی لێدانه‌كه‌دا، خوان كوادرادۆ گۆڵی دووه‌می خۆی و سێیه‌م و بردنه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی له خوله‌كی هه‌شتاوهه‌شت به‌ده‌ستهێنا.
له دواساته‌كانی یاریشدا، ناوبژیوان دووه‌م كارتی سووری له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه به‌كارهێناو مارسێلۆ برۆزۆڤیچی كڕواتی و ناوه‌ڕاستكاری ئینته‌ری كرده ده‌ره‌وه‌ی یاریگا.
به‌م بردنه‌وه‌ش یوڤێنتوس به شێوه‌ی كاتی سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده حه‌فتاوپێنج خاڵ.
ئینته‌رمیلانی پاڵه‌وان به‌رامبه‌ر به یۆڤێنتوس شکستی هێنا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.