Erbil 25°C سێشەممە 24 ئەیلوول 19:37

ئه‌م ئێواره‌یه‌ بارسێلۆنا میوانداری سێڵتاڤیگۆ ده‌کات

کوردستان TV
100%


 
 له‌ هه‌فته‌ی سیی و حه‌وته‌م و پێش كۆتایی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا،  كاتژمێر 7:30 ى ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یانه‌ی بارسێلۆنا میوانداری یانه‌ی سێلتاڤیگۆ ده‌كات.
 بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یاریه‌كه، یاریزانانی بارسا دوایین یه‌كه‌ی ڕاهێنانیان به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ری هۆڵه‌ندی، ڕۆناڵد كۆمان سازكرد، هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان ئۆسكار مینگوێزاو سێرجی ڕۆبێرتۆ به‌هۆی پێكان به‌شداریان له‌ مه‌شقه‌كان نه‌كردو به‌شداری له‌ یاری ئه‌م ئێواره‌ ناكه‌ن.
 هاوكات هه‌ریه‌ك له‌ ئانسۆ فاتی و فیلیپ كۆتینیۆ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ دووچاری پێكان هاتوونه‌و له‌ یاریگاكان دابڕاون، هه‌روه‌ها فرینكی دی یۆنگ به‌هۆی وه‌رگرتنی پێنج كارتی زه‌رد به‌شداری له‌ یاری به‌رامبه‌ر سێلتاڤیگۆ ناكات.
 لای خۆشیه‌وه‌ لیۆنێل مێسی ئه‌رژه‌نتینی ئه‌ستێره‌و كاپتنی بلاوگڕانا به‌ تۆماركردنی بیستونۆ گۆڵ له‌ پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گۆڵكارانی خولی ئیسپانیا دێت.
 بارسێلۆنا خاوه‌نی حه‌فتاوشه‌ش خاڵه‌و له‌ پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌و ئومێدێكی كه‌می هه‌یه‌ تا پارێزگاری له‌ ده‌رفه‌تی به‌ده‌ستهێنانی نازناوی لالیگا بكات، ئه‌ویش له‌ ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی له‌ یاری سبه‌ی و دۆڕانی دوو جه‌مسه‌ره‌كه‌ی مه‌درید، له‌و لاشه‌وه‌ سێلتاڤیگۆ له‌ دوایین چوار گه‌ڕی خوله‌كه‌دا چوار سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی به‌ده‌ستهێناوه‌و به‌ كۆكردنه‌وه‌ی په‌نجا خاڵ له‌ پله‌ی هه‌شته‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌ .
 
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.