Erbil 25°C سێشەممە 24 ئەیلوول 19:33

له‌لالیگادا ریاڵ مه‌درید ده‌بێته‌ میوانی بلباو

کوردستان TV
100%


له‌ هه‌فته‌ی سی و حه‌وته‌می خولی یانه‌كانی ئیسپانیا، ئه‌مرۆ ئێواره‌ یانه‌ی ڕیال مه‌درید پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه‌ ده‌بێته‌ میوانی یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بلباو و یاریه‌كه‌ش له‌ یاریگای سان مامێس له‌ شاری بلباو به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
 كۆمه‌ڵێ یاریزانی یانه‌ی شاهانه‌ به‌ هۆكاری جیا له‌م یاریه‌ داده‌بڕێن، هه‌ریه‌ك له‌ سێرجیۆ ڕامۆس و ڕافائێل ڤاران و فێرلاند مێندی و دانی كارڤاخال و لوكاس ڤاسكێر به‌هۆی پێكان له‌ پێكهاته‌ی ڕیال دابڕاون.
 هاوكات تۆنی كڕۆسی ئه‌ڵمانی به‌هۆی به‌ركه‌وتنی له‌گه‌ڵ تووشبووێكی كۆرۆنا كه‌ره‌نتین كراوه‌و ئه‌ویش به‌ هه‌مان شێوه‌ به‌شداری له‌ یاری به‌رامبه‌ر بلباو ناكات.
 ڕیال مه‌درید به‌ كۆكردنه‌وه‌ی حه‌فتاوهه‌شت خاڵ له‌ پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌و له‌ ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی له‌ یاری ئه‌مرۆ ئێواره‌دا، هیواكانی بۆ پارێزگاریكردن له‌ نازناوی لالیگا به‌ زیندوویی ده‌هێڵێته‌وه، له‌ ئه‌گه‌ری به‌رامبه‌ر بوون یان دۆڕانیشی، ئه‌وا ده‌بێت چاودێری ئه‌نجامی هه‌ردوو ڕكابه‌ره‌كه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدو بارسێلۆنا بكات، جێگای باسه‌ ڕیال مه‌درید له‌ ساڵی دووهه‌زاروپازده‌وه‌ به‌ ئه‌تله‌تیك بلباو نه‌دۆڕاوه‌.
 


                                                          
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.