ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه ڕكابه‌رییه‌كانی گه‌ڕی شه‌شه‌می قۆناغی كۆتایی خولی تۆپی پێی یانه پله نایابه‌كانی كوردستان له یاریگا جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له‌م گه‌ڕه‌ی خوله‌كه‌و له شاری هه‌ولێر، یانه‌ی برایه‌تی له یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی سیروانی نوێ ده‌كات، سیروانی نوێ به كۆكردنه‌وه‌ی ده خاڵ له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی دایه‌و برایه‌تیش به هه‌شت خاڵ له پله‌ی سێیه‌م دێت، هه‌ر له شاری هه‌ولێرو له یاریه‌كی دیكه‌دا، یانه‌ی هه‌ندرێن ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی زاخۆی میوانی ده‌بێته‌وه، هاوكات له شارۆچكه‌ی سه‌ڵاحه‌دین، یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر یاری له‌گه‌ڵ یانه‌ی شێروانه‌ی میوانی ده‌كات، سه‌رجه‌م یاریه‌كان له كاتژمێر چواری ئێواره به كاتی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌مڕۆ رکابه‌رییه‌کانی گه‌ڕی شه‌شه‌می خولی نایابی کوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.