به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیر كردنی چوار كه‌سی راگه‌یاند و راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه.
رائید هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند: كاتژمێر 10:02ى شه‌وی رابردوو تیمێكی پۆلیسی سه‌ر بهبهرێوهبهرایهتییهكهمان، له‌شه‌قامی ته‌یراوه، دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری (دۆج)دا گرت، کە جامڕەش و بێ تابلۆ بوو.
هۆگر عه‌زیز گوتیشی: شۆفێر و سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکە، بە ناوەکانی (ش.س.ک) و (ھ.س.د) و (ھ.ا.ق) و (ھ.ح.ع)، بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان، ڕادەستی بنکەی پۆلیسی خانەقا کراون.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.