Erbil 32°C سێشەممە 24 ئەیلوول 17:26

له‌عێراق قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واو له‌رۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه‌ی هه‌موو هه‌فته‌یه‌ک ده‌ست پێده‌کاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌وان پابه‌ندن به‌ راسپارده‌كانی لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی سه‌باره‌ت به‌ جێبه‌جێكردنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ته‌حسین خه‌فاجی، وته‌بێژبه‌ناوی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌ میدیای عێراقی راگه‌یاند: هه‌فته‌ی رابردوو لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی بڕیاریدا كه‌ له‌رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زان و رۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی رێژه‌یی ده‌بێت، كه‌ له‌كاتژمێر پێنجی به‌یانی تا كاتژمێر نۆی ئێواره‌ ده‌ستی پێده‌كرد.

هه‌روه‌ها وته‌بێژبه‌ناوی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان روونیكردۆته‌وه‌ كه‌ له‌ ئێستادا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واو له‌ رۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه‌ی هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌ و رۆژانی دیكه‌ش قه‌ده‌غه‌ی رێژه‌یی ده‌بێت.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.