Erbil 32°C سێشەممە 24 ئەیلوول 17:37

خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرده‌وه‌

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ یەك شەممە 16-5-2021، دەرگای قوتابخانەكان بەڕووی قوتابیان و مامۆستایاندا كرایەوەو پرۆسەی خوێندن بەجێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی خۆپارێزی لەكۆرۆنا دەستی پێكرده‌وه‌.

دلێر عەبدوڵا، بەڕێوەبەرى پەروەردەى ناوەندیى هەولێر، ڕایگەیاند ئه‌مرۆ یەکشەممە شازده‌ی پێنجی دووهه‌زار و بیست و یه‌ك بڕیاری کردنەوەى قوتابخانەکان و دەستپێکردنەوەى خوێندنى قوتابییان لە ناو پۆلدا بۆ سەرجەم قۆناغەکانى خوێندن ده‌چێته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌، جگە لە باخچەى منداڵان كه‌ بە داخراوى دەمێنێتەوە.

بەڕێوەبەرى پەروەردەى ناوەندیى هەولێر ئاماژەی بەوەش دا، دەبێ کارگێڕیی قوتابخانەکان ڕۆژانى دەوام و کاتەکەى بۆ قوتابییان و مامۆستایان ڕێک بخەن، کە بە (تەناوب) واتە ڕۆژێک نا ڕۆژێک دەبێت و قوتابى تەنها سێ ڕۆژ لە هەفتەیەکدا دەخوێنێت.
جەختی له‌وه‌ش کردەوە، پێداویستییەکانى قوتابخانە و خۆپارێزیى تەندروستى لەو بڕە پارەیه‌ى له‌لایه‌ن سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستانه‌وه‌ بۆ کارگێڕیى قوتابخانەکان ته‌رخان كراوه‌، دابین ده‌كرێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.