Erbil 32°C سێشەممە 24 ئەیلوول 17:36

مه‌کته‌بی سیاسی پارتی ساڵیادی دامه‌زراندنی مه‌جلیسی شه‌عبی کلدانی سریانی ئاشووری پیرۆز ده‌کات

کوردستان TV
100%

مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان،  ساڵیادی  چوار ده‌ساڵه‌ی  دامه‌زراندنی  ئه‌نجومه‌نی مه‌جلیسی شه‌عبی كلدانی سریانی ئاشووری ( سورایا) پیرۆز ده‌كات.

ده‌قی په‌یامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان:

پەیامی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی پارتی بۆ مجلسی شعبی كلدانی سریانی ئاشوری (سورایا)


بەڕێزان/ سەرۆك و ئەندامانی سەركردایەتی مجلسی شعبی كلدانی سریانی ئاشوری (سورایا)

بەبۆنەی (١٤)مین ساڵیادی دامەزراندنی ئەنجوومەنە تێكۆشەرەكەتان پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و تەواوی ئەندام و لایەنگرانتان و گەلی ئازیزی کلدان سریان ئاشوری دەكەین و، هیوای بەرەو پێشچوون و بەردەوامیتان  بۆ دەخوازین لە كار و چالاكیەكانتان دا.

لەو بۆنەیەدا جەخت دەكەینەوە لەسەر قوڵتركردنەوە و رەگداكوتانی زیاتری گیانی تەبایی و پێكەوەژیانی نێو سەرجەم پێكهاتەكانی كۆمەڵگەی كوردستانیی و هاوخەباتی و یەكڕیزی گشت هێز و لایەنە سیاسیەكان لەپێناو پاراستن و بەرەو پێش بردن و برەودان بە ئەزموونی هەرێمی کوردستان و دەستكەوتەكانمان.

ئاواتەخوازین  بە هەموو لایەك بتوانین ئەو وێنە جوانەی بەیەكەوەژیان و هاوپەیمانیەتی پتەوتر و بەهێزتر بكەین و درێژە بەكار و تێكۆشانی هاوبەش بدەین بۆ گەیشتن بە ئامانجە رەواكانمان.

دووبارە پیرۆزباییتان لێدەكەین و هەر سەركەوتوو بن..

 

مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان


 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.