له‌به‌غدا ئاڵای ئەمریکا و ئیسرائیل لەسەر شەقام نەخشێندراون بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان بەسەریدا بڕوات.
ئەمڕۆ شەممە، رێككه‌وتی 2021/5/15 لایەنگرانی هێزە سیاسییە شیعییەکانی عێراق پێشوەختە هەردوو ئاڵای ئەمریکا و ئیسرائیلیان لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا ڕاخست بە مەبەستی خستنە ژێرپێ وەک ناڕەزایی لە دژی سیاسەتی ئەو دوو وڵاتە لە کاتی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانەکەیان.
هاوکات میدیا ناوخۆییەکانی عێراق رایانگەیاند: هێزە ئەمنییەکان رێگە سەرەکییەکانی کە دەڕۆنەوە سەر گۆڕەپانی تەحریر و گۆڕەپانەکەیان لە ناوەندی بەغدا بە رووی خۆپیشاندەران داخست بە مەبەستی رێگەگرتن لە خۆپیشاندەران بۆ گەیشتن بەو گۆڕەپانە و ئەنجامدانی خۆپیشاندان وەک پاڵپشتییەک لە فەڵەستینییەکان.
شایه‌نی باسه دوێنێ رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، موقته‌دا سه‌در رایگه‌یاند: به‌و پێیه‌ی كه قه‌ده‌غه‌ی ھاتوچۆ ھه‌ڵگیراوه، با سبه‌ی له به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌مه‌به‌ستی پشتیوانیكردنی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین سازبكرێ، ته‌نھا ئاڵای فه‌ڵه‌ستین له كۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كان به‌رز بكرێته‌وه و ئاڵای ئیسرائیل و ئه‌مریكا سوكایه‌تی پێ بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.